په‌نابه‌رانی كه‌مپی كاوه نوێنه‌ری تازه‌یان هه‌ڵبژارد
عوسمان كه‌ره‌می .هه‌ولێر
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ 16-12-2011 په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كه‌مپی كاوه نوێنه‌ری تازه‌ی خۆیان هه‌ڵبژارد دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی مانگێك له‌مه‌و پێش كاتی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی پێشووی كه‌مپ كۆتایی پێهات له لایه‌ن نوێنه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانUNHCRه‌وه داوا له په‌نابه‌رانی كه‌مپ كرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی خۆ پاڵاوتن ده‌كات بۆ نوێنه‌ری كه‌مپ به‌و مه‌رجانه‌ی كه له لایه‌ن نوێنه‌رانی یوئینه‌وه دانراوه ئه‌وا با له پێش دا نوێنه‌رانی یوئین ئاگادار بكاته‌وه‌و خۆیان ناو نووس بكه‌ن
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لای نوێنه‌رانی یوئین ناو نووس كرد بوو بۆ نوێنه‌ری كه‌مپ 9كه‌س بوون كه پێكهاتبوو له 5پیاو و 4 ئافره‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر9ی سه‌ر له به‌یانی له ئۆفیسی تایبه‌تی یوئین له كه‌مپی كاوه به چاودێری نوێنه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UN)و ئاسایشی ناحیه‌ی قوشته‌په هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر 11 كۆتای به كاتی ده‌نگدانه‌كه هاتوو له كۆی319ده‌نگده‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو
ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێرداوی كه‌مپ ئه‌مانه بوون كه پێكهاتبوون له دوو پیاو ئافره‌تێك
عه‌سكه‌ر وه‌یسی 201ده‌نگ به پله‌ی یه‌كه‌م
ئه‌ركان پاڵانی156ده‌نگ به پله‌ی دووهه‌م
ئاهوو پاڵانی99 ده‌نگ به پله‌ی سێهه‌م
هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كاندیداكانی تر كه نه‌یانتوانی سه‌ركه‌ووتن له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به ده‌ست بێنن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو
خوداد ئه‌لیاسی121 ده‌نگ
فریده ئه‌لیاسی97 ده‌نگ
ئێران عه‌باسی 80 ده‌نگ
جهانبه‌خش كه‌ریمی61 ده‌نگ
كوێستان مه‌نصور27 ده‌نگ
موحسن مرادی 27 ده‌نگ
له كۆتایشدا له لایه‌ن په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌وه پیرۆزبایی له نوێنه‌رانی تازه‌ی كه‌مپ كرا‌و و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن و نوێنه‌رانی تازه هه‌ڵبژێردراوی كه‌مپیش به‌ڵێنیان بۆ په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كه دووپات كرده‌وه كه به دڵسۆزانه و بێ جیاوازی هه‌وڵی داواكردنی داوكاریه‌كانی كه‌مپ بگه‌ینن و درێغی له ئه‌ركه‌كانیاندا نه‌كه‌ن