كۆنفرانسێك بۆ ئه‌ندامانی حیزب له كه‌مپی كاوه به‌ڕێوه چوو
عوسمان كه‌ره‌می
به‌به‌شداری ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕێز مه‌لا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حیمی و كاك ته‌های كه‌سیری به‌رپرسی ناوه‌ندی یه‌ك و هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له كه‌مپی كاوه شه‌وی هه‌ینی21،10،2010 له‌و كه‌مپه‌دا كۆنفرانسێك به‌ڕێوه چوو به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی كومیته‌ی نوێی حیزب له‌و كه‌مپه‌دا سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن كاك مه‌ولودی ئه‌لیاسی به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندام وكادرانی حیزبی كرد به‌ناوی كۆمیته‌ی حیزبه‌وه له كه‌مپی كاوه، پاشان به خوێندنی سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێك راوه‌ستان بۆڕێزگرتنی له‌گیانی پاكی شه‌هیدانی حیزب وگه‌ل كۆنفرنسهكه به‌رده‌وام بوو له‌پاشان داواكرا له به‌ڕێز مه‌لا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حیمی بۆ پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی، به‌ڕێزیان به تێر‌و ته‌سه‌لی باسی ئه‌رك و كاری ئه‌ندامانی حیزب و رووداوه‌كانی شه‌ش مانگی دوایی ئێرانی كرد‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ده‌ستكه‌وت و وهپێشچوونانهی حیزبی له ساڵانه‌ی دوایدا كرد، له به‌شی دووه‌می كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌ستكرابه هه‌ڵبژارنی كومیته‌ی نوێی حیزب له كه‌مپی كاوه‌دا و هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ودیموكراتیانه به‌ڕێوه چوو، ئه‌نجامی ههڵبژارنهكهش به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
كاك برومهندی ئه‌لیاسی دیسان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان به به‌رپرسی كۆمیته هه‌ڵبژێردرایه‌وه
وه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان كاك:عه‌سكه‌ری وه‌یسی،مه‌حمود پاڵانی،عه‌بدوڵا تایشه،له‌تیف پاڵانی،به كۆمیته حیزب له كه‌مپی كاوه هه‌ڵبژێردران و له كۆتاییدا له لایه‌ن به ڕێز مه‌لا ئه‌حمه‌دی ڕه‌حیمی و كاك ته‌های که‌سیری سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانه‌وه به گه‌رمی پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی كۆمیته‌یی نوێی حیزبه‌وه كرا‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان دا بۆ خوازرا،هه‌روه‌ها له كۆتاییدا له‌لایه‌ن به ڕێز مه‌لا ئه‌حمه‌ده‌وه زۆر سوپاسی برایانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منیه‌تی كۆنفرانسه كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتبوو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر