ڕیكخراوی مرۆڤ دۆستانی كوردستان هاوكاری نه‌خۆشێك ده‌كات
عوسمان كه‌ره‌می
له درێژه‌ی كار و یارمه‌تیه مرۆییه‌كانی ڕێكخراوی مرۆڤ دۆستانی كوردستان له مانگی 6ی2011ی زایینی‌دا ڕێكخروای مرۆڤ دۆستانی كوردستان(ڕمك)یارمه‌تی هاوڵاتی په‌نابه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵات كه ئێستا له كه‌مپی كاوه نیشته جێیه
كه‌مپی كاوه، كه‌مپی به‌شیك له ئاوا‌ره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، كه پاش رزگاربوونیان له كه‌مپه‌كانی رژیمی سه‌دام، ئێستا له كوردستانی باشووردا جێگیر بوون. دانیشتوانی ئه‌م كه‌مپه له باروودۆخێكی یه‌كجار ناخۆشدا ده‌ژین
ئه‌مین موحه‌ممه‌د كه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆشه و له جێگا دایه ڕێكخراوی مرۆڤ دۆستانی كوردستان (ڕمك) به بردنی دووجار بۆ دكتۆر له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی یارمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی دا ئه‌مین موحه‌ممه‌د ماوه‌یه‌كه به هۆی چه‌ندین نه‌خۆشیه‌وه گیرۆده‌یه‌و توانای كار كردنی و ده‌رهێنانی بژێوه‌ی ماڵه‌وه‌ی نییه و ته‌مه‌نی نزیك به 60 ساڵێكه بۆیه ڕێكخراوی مرۆڤ دۆستانی كوردستان داوا له هه‌موو مرۆڤ دۆستان و خێرخوازان ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌توانێت یارمه‌تی ئه‌م هاونیشتمانیه‌ی خۆیان بده‌ن وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و نیشتمانی شایه‌نی باسه ئه‌م نه‌خۆشه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچه‌كانی دكتۆره‌كان داوای بڕی شه‌ش هه‌زار دۆلاریان لێكردووه
ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی مرۆڤ دۆستانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نیین هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه یارمه‌تی ئه‌م هاونیشتمانییه‌ی خۆی بدا ئه‌وا با په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه بكات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌كه‌ی به ئه‌و نه‌خۆشه بگه‌یه‌نین
ئیمه‌یل:rmk_2003@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر