بیره‌وه‌ریم هیچی نه‌ما هه‌موو وه‌كوو كاغه‌ز دڕا
له وڵاتی غه‌ریبیدا گه‌ڵای عومرم په‌ڕپه‌ڕ كرا
هیوا و خۆزگه‌ی له مێژینه‌م له ناو دڵی خاكدا نێژرا
ئێستاش ئه‌وه‌ی لێی ئه‌ترسم مه‌رگه، ببێت به میوانم
ڕه‌نگه ئه‌و كاته‌ش لێره‌بم له ناو سه‌ختی و تاڵی ژیانم
له غه‌ریبیدا بمنێژن و دوربم له خزم و كه‌سانم
خودایه به بێكه‌سی نه‌مرم له‌م وڵاته غوربهتهیا
له‌م وڵاتی پڕ نا سۆروو پڕ له‌ژان و پڕخهمهیا
خۆت ده‌زانی بێكه‌س ماوم كه‌سم نییه له‌م ده‌مه‌یا
ده‌با بۆ جارێ بێت و ببینم وڵات و شارم
با ببینم شێوهوڕهنگی ڕه‌فیقانی نادیارم
با كه‌م ههلبوهرێ خۆزگه و هیوا و یادگارم
عوسمان كه‌ره‌می
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر