شه‌ماڵ :
خستیه ژێر پێی
ئه‌و دڵه ته‌نهایه‌م
که‌وا ڕاستگۆیانه خستمه به‌رده‌می
پێم بڵێ
توخوا که‌ی ئه‌مه ره‌وایه
کاکه عوسمانی که‌ره‌می !!
عوسمان :
چی بڵێم شه‌ماڵ برایی هاوده‌مـم
منیش وه‌كوو تۆ گیـرۆده‌ی خـه‌مـم
كچ زۆریان وه‌هان بێ مه‌یل و به‌قـا
كـه‌م ده‌یبه‌نه سه‌ر په‌یمـان و وه‌فـا
شه‌ماڵ :
براکه‌م هه‌ر به ته‌نیا باسی
خه‌مم و هاوده‌ردیمان نیه
مه‌حاڵ نیه
خۆر و مانگ به‌یه‌ک بگه‌ن
وه‌ک ده‌بینین گه‌ر هیچ نه‌بێ
دوای چه‌نده‌ها ساڵ
سه‌ر له ماڵی یه‌کتر ده‌ده‌ن
به‌ڵام ده‌زانی چی مه‌حاڵه
من و ئه‌و
که هیچ ئاسۆیه‌ک
بۆبه یه‌کگه‌یشتمان نیه
هیچ شتێک هێنده‌ی ئه‌مه
مه‌حاڵ نیه
هۆکاری ئه‌م مه‌حاڵ بونه‌ش
هه‌ر خۆیه‌تی
ئه‌و خوداوه‌ندی ئه‌و مه‌حاڵیه یه
ئه‌و خوداوه‌نده‌ی
ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی بی په‌رستن
بۆ خۆی
بڕوای به بوونی خۆت نیه
شه‌ماڵ :
په‌نا بۆ خودا
ئه‌و خودایه‌ی دانه‌ری
زه‌وی و ئاسمانه
هه‌مووی له ژێر ده‌سیایه
هه‌رچی ڕاز و نیازێک که هه‌مانه
یان بیانبه‌ره‌وه بۆ خۆت
یان فریایان که‌وه ئه‌م سێ کوڕانه
یه‌کیان بۆ خۆمم
ئه‌وانی تریش
مامۆ وه‌رزێر
له‌ته‌ک کاکه عوسمانه
عوسمان :
شه‌ماڵ
ئه‌ی عاشقی
وێڵ و عه‌وداڵ
شه‌وان بێ خه‌وم
رۆژان بێ ئۆقره
سه‌رم كاس بووه
ژیانی تاڵم تاریكه گشت كات
نازانم هه‌روا ده‌مێنم
ئاوا كفت و مات
یان ڕۆژێ دا دێ ده‌گه‌م به ئاوات
شه‌ماڵ :
ئه‌و ڕۆژه دادێ عوسمانی برام
که بگه‌ی به قیبله‌ت
گه‌لێک ئاواتمه بۆشی به هیوام
به‌س من پێی ناگه‌م
قه‌د بڕواش ناکه‌م
سه‌د له سه‌د
له‌م ڕاستیه‌ش دڵنیام
عوسمان :
شه‌ماڵ شا گوڵی
جوانی دڵ بزێو
ده‌زانم خه‌مت
به‌رزه وه‌كوو كێ‌و
ده‌زانم دیتووه
مه‌ینه‌تی ده‌وران
وه‌كوو ده‌ریایه لات
فرمێسكی خه‌مان
به‌ڵام له منه‌وه
وه‌سیه‌ت بێ بۆ تۆ
بێ هیوا نه‌بی
ده‌گه‌یت به ئاسۆ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر