unchr ئاواره‌كانی كه‌مپی كاوه چاو ترسێن ئه‌كات
عوسمان كه‌ره‌می
دوایی ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌مپی كاوه نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی كۆمیساری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كردوو تێیدا باسیان له باردۆخی ژیانی سه‌ختی خۆیان كرد وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌نابی كاك مه‌سعود كرد و و له‌و نامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمیان له بارودۆخی سه‌ختی ژیانیان ئاگادار كرده‌وه و دواتر هه‌ردوو نامه‌یان له ماڵپه‌ڕه ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كان دا بڵاو كرده‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر له كێشه‌و گرفته‌كانیان ئاگاداربووه وه دیاره ئه‌م كارانه‌یان گوشاری بۆ یوئین هێناوه‌و هه‌ربۆیه هه‌ستاون به ترسنادنی خه‌ڵكه كه
ئه‌م ئاگاداریه‌ی خواره‌وه، دوێنێ له لایه‌ن نوێنه‌رانی unhcrه‌وه له كه‌مپی كاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه ئامێز كه خه‌ڵكیان له‌وه ترساندوه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه كارتی نوێ ی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرن بێ به‌ش ده‌بن له هه‌موو هاوكاریه‌كانی كۆمسیاری(unhcr) په‌نابه‌رانیش وتوویانه تاكوو وڵامی داواكانمان نه‌ده‌نه‌وه محاڵه ئه‌و كارته وه‌رگرینه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌راكانی یوئین به‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا هه‌مووی گه‌ڕان له‌و 240ماڵه ته‌نها یه‌ك ماڵ وه‌ری گرتبوو ئه‌ویش له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر كه ماوه‌ی 5ساڵه كچێكیان نه‌خۆشه‌و له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه و هه‌تاكوو ئێستاش unhcrنه‌چووه به لایه‌وه ته‌نها دوێنێ نه بێ كارتی په‌نابه‌ریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 100$دۆلار بردووه و وتوویه‌تی كارته كه وه‌رگرن خه‌ڵكه‌كانی تریش وه‌ری گرتووه..!!!
ئاخۆ ئه‌بێ ئه‌و هاوكاریه چی بێ كه unhcrئه‌ڵێ لێی بێ به‌ش ده‌بن!!!؟؟؟وڵامه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه:
400دۆلار بۆ چۆارسه‌د و چل بنه‌ماڵه‌ی نیشته جێ بووی ئه‌و كه‌مپه باشه ئێوه لێكی بده‌نه‌وه بزانن هه‌ر ماڵێك له مانگێكا چه‌ندی له‌و 400$دۆلاره به‌ر ده‌كه‌وێ!! به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و كه‌مپه‌وه ڕایگه‌یاند
وابڕیاربووه ئه‌مڕۆ12-1-2011به‌ڕێوبه‌ریunhcrله عێراق سه‌ردانی ئه‌و كه‌مپه بكات و له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌مپه‌كه دابنیشێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان زانیبوو كه خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه بڕیاریان دابوو به ماڵ و مناڵه‌وه به‌رده‌م ئۆڤیسه‌كه‌یان بگرن له‌و كه‌مپه و هه‌موو تیڤی و ڕۆژنامه‌كانیان ئاگادار كردبووه وه دره‌نگانێكی شه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی كه‌مپیان ئاگادار كردبووه وه كه بڕیاره‌كه‌یان گۆڕیوه و بۆ ڕۆژێكی تر
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر