ئازیز تر له بیناییم تۆیی خوێناویی جگه‌رم
ئه‌شقی تۆ وای لێكردم من په‌ی به گوڵ ۆ به‌رم
شای ناو بۆن خۆشه‌كانی تۆی نێرگز وعه‌رعه‌رم
دوور له باڵای شه‌نگی تۆ خه‌مبار و ده‌رد له سه‌رم
ژیانم به تۆ وه جوانه تۆی شازاده‌ی خه یاڵم
دوور له باڵات ئه‌زیزم په‌ك كه‌ووته‌و بێ هه‌واڵم
سۆزوو نه‌غمه‌م بۆ تۆیه وێنه‌ی بولبولی چڵم
یان بۆ باڵای تۆ ئه‌ژیم یاخۆ پێشكه‌شی گڵم
سبه‌ی جه‌ژنی قوربانه قوربانی تۆ بێ دڵم
نازكێش ونازدارم تۆیی بێ تۆ له كه‌ف و كوڵم
دڵم دوور بێ له دڵت وه‌كوو وێرانه‌س ماڵم
با هه‌ر میوان بێ له لات تا ئاسووده بێ حاڵم
بیلاو ێنه له دڵتا په‌ری زاده‌ی چاو كاڵم
به‌یادی تۆوه ماوم تۆیی ڕووناكی ناو ماڵم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر