ڕاپـۆرت عوسمان که ره می
له‌دوایی چه‌ندین شۆڕش وڕاپه‌ڕینی یه ك له دوایی یه كی گه‌لی كورده‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و مافه ڕه‌وایانه‌ی كه له‌لایه‌ن دوژمنه جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه لێیی زه‌وت كرابوون و بۆ دروست كردنی حكومه ت وپه‌رله‌مانێكی كوردی بۆ ئه‌وه ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بتوانن خواست و ئاره‌زووه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن له‌دوایی چه‌ندین ساڵ خه‌بات وتێكۆشان ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحالیه ئێستا به شێكی كوردستان‌مان ئازاده‌و خاوه‌نی حكومه‌ت وپه‌رله‌مانی كوردین به كوێریی چاوی دوژمن ، هه‌روه‌ها ڕۆڵه به‌جه‌رگه‌كانی به‌شه‌كانی تریی كوردستان به رده‌وام له خه بات دان بۆ ئازاد كردنی هه موو خاكی كوردستان له ژێرده‌ستی دوژمنان و بنیات نانی ده‌وله تێكی كوردیز
ئێستا باشووری كوردستان‌مان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 18ساڵه ئازاده و په‌رله‌مان حكومه‌تمان ،په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی كوردییه، تا ئێستا زۆركارو خزمه‌ت و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان كردووه، كه جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌موكو ڕیه‌كی زۆریش هه‌یه و زۆرلایه‌ن و توێژ هه‌یه كه پشتگوێ خراون به تایبه تی چینی گه نجان كه كه‌مترین ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه و كه‌مترین خزمه‌تیان پێشكه‌ش كراوه كارێكی ئه‌و تۆیان بۆ نه‌كراوه كه‌بتوانن تیاییدا په‌ره به به‌هره‌كانی خۆیان بده‌ن،و له داهاتوو بتوانن چاڵاكانه‌تر خزمه‌ت به‌خاك و نیشتمانه‌كه‌یان بكه‌ن.
چونكه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ،ئه‌وه گه‌نجه كه لهئاینده‌دا وڵات به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن ،به‌هۆیی زۆر بایه‌خ نه‌دان به‌گه‌نجانه‌وه زۆر له گه‌نجانی ئه‌م وڵاته تووشی خه‌مۆكی بوونه‌ته‌وه ڕۆژانه به‌هۆیی بێزارییانه‌وه ده‌بینین یان ده‌بیستین كه گه‌نجان ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن و زێدی پیرۆزیی باو ك وباپیرانیان به جێده هێڵن.
له سنووری ناحیه‌ی قووشته‌په دا كه‌مترین خزمه‌ت به گه‌نجانكراوه یان كه‌مترین ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه ئێمه هه‌وڵماندا كه چه ند گه نجێك بدوێنین و،پرسیارییان لێبكه‌ین له‌مه‌ڕ كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانیان له حكومه‌ت و به‌م شێوه‌یه بۆ ماڵپه‌ری ئاینده دوان.
عه‌دنان پاڵانی لاوێكی ته‌مه‌ن 18ساڵه‌و له پۆلی پێنجه‌می وێژه‌ییه عه‌دنان به م جۆره بۆمان هاته قسه كردن و گوتی، به ڕاستی كێشه‌ی گه‌نجان له سنووری قوشته‌په گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك كه‌بووه‌ته مایه‌ی بێزاریی و ناڕه‌حه‌تی زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌م سنووره به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه به‌دوایی كاردا ده گه‌رێن و ده‌ستیان ناكه‌وێت، عه‌دنان نموونه‌ی برایێکی خۆی هێنایه‌وه به ناوی ئه‌نوه‌ر و گوتی ئه‌نوه‌ری برام كه‌ڕۆژانه به‌د‌وای كاردا ده‌گه‌ڕاو به‌ده‌ستی نه‌ده‌كه‌وت و ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ ببووه هۆی بیزاریه‌كی زۆر له‌لای كه زۆر جاركێشه‌ی له ناوماڵ درووست ده‌كرد و ئه‌نجامی ئه‌م بێزارییه‌ی ئه‌نوه‌ر ئه‌وه بوو به‌هۆی قاچاخچیه‌كه‌وه رووی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و ئێستاش له وڵا ێكی دوور له نیشتمانی خۆی ژیان به‌سه‌ر ئه بات.
عه‌دنان هه‌روه‌ها گوتی ، من وه‌كوو گه‌نجێك داواكارم له حكومه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی گه‌نجانی كوردستان چاره‌سه‌ربكات به‌تایبه‌تی كێشه‌ی لاوانی ئه‌م سنووره كه زیاتر دیار‌و به رچاوه له‌كۆتایشدا زۆرسوپاسی ئێوه ده كه‌م بۆ ئاماده كردنی ئه م ڕاپۆرته.
ئه‌حمه‌د یه كێكی تربوو له گه‌نجانه كه بۆمان دواو گوتی، سه ره‌تا سوپاسی ئێوه ده كه‌م، من وه‌ك لاوێكی قوتابی له پۆلی یازده‌یی وێژه‌یی ئه‌مه‌وێت باس له‌و كێشه‌و گرفتانه بكه‌م كه دێنه‌پێش قوتابیان له كۆمه‌ڵگایی كاوه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قووشته‌په له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا تاكه قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی هه‌یه كه دووره له هه‌موو خزمه‌ت گووزاریه‌كه‌وه‌و بینایه‌كه‌شی بیناییه‌كی زۆر كۆنه كه تێیدا به هۆیی قوتابی زۆره‌وه دوو ده‌وامی تێدا ده‌كرێت وه هه‌روه‌ها له ڕۆژانی باران بارینیشه‌وه به‌هۆی دووریی و خراپی ڕیگای قوتابخانه‌كه‌وه زۆر له قووتابیان ناچار ئه‌و رۆژانه زۆر به‌كه‌می ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها گوتی، ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌خاڵێكی تر بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكوو ئێستا له سنووریی ناحیه‌یی قووشته په‌دا قوتابخانه‌یه‌كی به‌شی زانستی بۆ كوڕان نییه و ناچار قوتابیانی ئه‌م سنووره ده‌بێت روو له قوتابخانه‌كانی شاری هه‌وڵێر بكه‌ن له سه‌ر حیسابی خۆیان كه‌زۆر جاریش بووه كه قوتابی زۆر زیره‌كمان هه‌بووه به هۆی كه‌م ده‌رامه‌تییه‌وه نه‌یتوانییوه برواته به‌شی زانستی و ناچار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌شی وێژه‌یی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژله‌دوایی یه‌ك ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناحیه‌یه له زۆربوون دایه، من وه‌ك قوتابیه‌ك و له‌هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك لاوێك له‌كۆتاییدا داواكارم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاوڕێكی جدی له قوتابیان و لاوانی ئه‌م سنووره بداته‌وه چونكه لاوانی ئه‌م سنووره هیچ كه‌مترنین له‌و لاوانه‌ی كه‌خزمه‌تیان پێكراوه .
له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌م دوو كوڕه لاوه‌مان وه‌رگرت حه‌زمان كرد،دوو كچه لاویش بدوێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به شداربن له ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ئه م ڕاپۆرته‌مان و ڕاو بۆچوونی ئه وانیش وه‌ربگرین له‌مه‌ڕ كێشه‌و گرفت و داواكارییه‌كانییان.
مه‌هاباد محه‌مه‌د ، كچه لاوێكی قووتابییه و له قۆناغی دواناوه‌ندیدایه، مهاباد له مه‌ڕكێشه‌و گرفته‌كانی لاوان و قوتابیان له سنووری قوشته‌په‌دا، گوتی به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین گرفتی كچانی قوتابی له سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په به‌تایبه‌تی كۆمه‌لگای كاوه‌ی سه‌ر به‌قوشته‌په كه كه‌وتووه ته خوارووی نا حیه‌كه‌وه نه‌بوونی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كچانه‌و ، دووه‌م كێشه‌ش خراپی ڕێگاو بانه‌كه‌یه‌تی له وه‌رزی زستان و كاتی باران بارین هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێدانیشه نه‌بوونی كتێبخانه‌یه. ڕاسته له‌ناحیه‌ی قوشته‌په كتێبخانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌لگایه ناتوانن سوودی لێوه‌رگرن ئه‌ویش به‌هۆی دوریه‌كه‌یه‌وه‌تی، من لێره‌داو له كۆتاییدا داواكارم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئاوڕێكی جدییانه له‌م كۆمه‌ڵگایه بده‌نه‌وه به تایبه‌تی له قوتابی و لاوه‌كان ، مه‌ریوان عه‌باس یش یه‌كێكه له‌و كچه لاوانه‌ی كه له‌م سنووره ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، مه‌ریوان له قۆناغی خوێندنی زانكۆدایه ،مه‌ریوان زیاتر ئاماژه‌ی به كێشه‌و گرفته‌كانی لاوانی كه‌مپی كاوه كرد كه له پاڵ كۆمه‌لگای كاوه دایه، مه‌ریوان وتی گه‌نجانی كه‌مپی كاوه هیچ جۆره خزمه‌ت گوزارییه‌كی سه‌ره‌تایشیان بۆ نه‌كراوه تاكوو جێی ئاماژه دان بێت و تاكوو ئێستاش نه‌وه‌كو و كوڕدێكی باشوری ته‌ماشا ده كرێن نه‌وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده كرێت له ڕووی دابینكردنی مافه ڕه‌واكانییانه‌وه، بۆیه زۆر له گه‌نجه‌كانی ئه م كه مپه به‌ناچاریی سه‌رهه‌ڵده‌گرن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌یی وڵات. یاخود تا پۆلی دوو و سێی ناوه‌ندیی ده‌خوێنن و وازیی لێدێنن چوونكه مافی دامه‌زراندنییان نییه له‌هیچ شوێنێك.
هه‌ربۆیه روو له‌كاركردن ده‌كه‌ن بۆیه لێره‌دا من به پێویستی ده‌زانم ئه‌و خزمه‌ت گوزارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی كه مافی هه‌موو گه‌نجیكه له هه‌ر وڵاتێكدا لێره‌دا بیخه‌مه روو،لاوانی ئه‌م كه‌مپه پێویستییه‌كی زۆری به‌سه‌نته‌رێكی ڕۆشنبیریی هه‌یه و زۆریش گرنگه له كه‌مپی كاوه گه‌رچی كتێبخانه هه‌یه و له لایه‌ن یوئێنه‌وه درووست كراوه و هه‌موو لاوانی ئه‌م كه‌مپه بۆیان هه‌یه سه‌ردانی بكه‌ن گه‌ر بێت وجێگه‌یه‌كی باشی بۆدابین بكرێت و تا ئێستاش چه‌ندجارێك ئه‌وداوایه‌مان كردووه به‌ڵام بێ ئامانج بووه ،وه هه‌رووه‌ها یه‌كێتر له كێشه‌كانی لاوانی ئه كه‌مپه پارك وگۆره‌پانێکی یارییه كه تاكوو ئێستا بوونی نییه و ناچار بۆیاری كردن لاوان و مێرمندالانی ئه‌م كه‌مپه ڕوو له ناحیه‌که ده‌كه‌ن كه زۆر جار به هۆی دوری ڕیگاكه‌وه‌و به كه‌نار شه‌قام ڕۆیشتنیان بۆ ئه‌و گۆره‌پانه تووشی ڕووداوی ئوتومبێل بوونه‌ته‌وه، وه من له كۆتاییدا هیوادار و داواكارم كه كه‌سانی به‌رپرس هه‌ست به پشت گوێخستنی ئێمه‌ی گه‌نجی ئه‌م كه مپه‌و هه‌موو گه‌نجانی قوشته‌په بكه‌ن وئاوڕێكمان لێبده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش خۆمان به‌نه‌وه‌ی ئه‌م كوردستانه بزانین و بتونین به هۆی به هره‌ی گه‌نجیمانه‌وه خزمه تێك به گه‌ل ونیشتمان بكه‌ین.
ئاماده‌کردنی : عوسمان که ره می
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر