وتار: عوسمان كه‌ره‌می
چینی كرێكاران یه‌كێكن له زه‌حمه‌ت كێشترین چینه كانی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی دونیاوبه هۆی ئه‌و خزمه‌ت وئه‌رك و ماندوو بونه‌یانه‌وه زۆرترین خزمه‌تیان به كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا زۆرترین چه‌رمه‌سه‌ری و ناخۆشییان بینیوه‌و ،وه تاكوو به ئه‌م سه‌ده‌یه‌ش بگات كه‌زۆربه‌ی وڵاتان وكۆمه‌ڵگه‌كان كه باس وخوازله سه‌ردیموكراتیه‌ت ئه‌كه‌ن وخۆیان به وڵات وكۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات په‌یڕه‌و ده‌زانن،چینی كرێكاران له‌م وڵاتانه‌یشدابه‌پێی پێویست ڕێزله ئه‌رك وماندووبونیان نه‌گیراوه و تا ئێستاش مافه سه‌رتایه‌كانیان پێ نه‌دراوه‌وتوشی زوڵم وسته‌م ئه‌بنه‌وه و زۆربه‌ی كرێكاران ناڕازین له‌وه‌ی كه ئه‌م مافه‌ڕه‌وایانه‌ی پێ نه‌دراوه و ساڵانه‌ش ئه‌بنین وئه‌بیستین كه كرێكاران له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیاخۆپیشاندان وناڕه‌زایی ده‌رئه‌برن وكه زۆرجاریش كرێكاران,له‌م خۆپیشانداده‌كه‌ونه به‌ر هێرش و گیانیان به‌خت ئه‌كه‌ن و زۆرجارش هه‌ر به هۆی كاره‌كانیانه‌وه و توشی، ڕووداو ئه‌بن و گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن وماڵ و منداله‌كانیان بێسه‌ر په‌ره‌شت ئه‌مێننه‌وه ئه‌وه‌تا هه‌ر له كوردستانی خۆمان و له شاری
هه‌ولێر كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی كۆمپانیای جه‌نائین بڕی زیاترله (چل ملیۆن)دیناری عێراقی كرێكارانی شاره‌وانی هه‌ولێری خواردووه كه له مانگی (هه‌شت ونۆ)ی ساڵی رابردوو كاریان بۆ ئه‌م كۆمپانیایه كردووه‌و تاكوو ئێستاش كه‌چه‌ندین جاریش خۆپیشاندنیان كردووه به‌ڵام بێ ئاكام بووه‌و تا ئێستا ئه‌و بره پاره‌یه‌یان پێنه‌دراوه من ئه‌مه‌م وه‌ك نموونه‌یه‌كی بچووك هێنایه‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ قسه‌كانی خۆم له مه‌ڕ ماف خوراویی و زوڵم ڵی كردنی چینی كرێكار.
وه ك دیاره هه‌مووچینه‌كانی دونیا وه‌ك. ژنان، مامۆستا، قوتابیان، منداڵان، هه‌ریه‌ك و ڕۆژێكی دیاری كراویان هه‌یه كه به ڕۆژی ئه‌م چینانه ئه‌ناسرێت ئه‌مه بێجگه له ڕۆژه دینی و نه‌ته‌وه‌ییه كان وه (1ی ئایار)ی هه‌موو ساڵێك به‌وه ئه‌ناسرێت كه ڕۆژی جیهانی چینی كرێكارانه ئه‌وه‌ی من خوێندبێتمه‌وه و هه‌وڵم داوه كه بزانم مێژووی ئه م ڕۆژه بۆكه‌ی و ساڵی په‌یدابوونی ئه م رۆژه و یه‌كه‌م یادكرنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه بۆكه‌ی ئه گه‌ڕێته‌وه .
به‌م شێوه‌یه بووه یه‌كی ئایار بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك ئیده‌یه‌ك له ئو سترالیا به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به 8 كاتژمێر كار له رۆژ هاته ئاراوه. كرێكارانی ئوسترالیا ساڵی 1856 بڕیاریاندا له رۆژێكی تایبه‌تدا به مانگرتن و به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕ‌و كۆمه‌ل‌و ئاهه‌نگی جیاواز، خواستی خۆیان واته 8 سه‌عات كار له رۆژدا بهێننه گۆڕ. ئه‌م رۆژه‌ش كه ده‌ستنیشانیان كردبوو رۆژی 21ی ئاوریل بوو. سه‌ره‌تا كرێكارنی ئوسترالیا ده‌یانویست ئه‌م رێوڕه‌سمه ته‌نها ئه‌و ساڵه واته ساڵی 1856 به ڕێوه ببه‌ن، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رێوڕه‌سمه كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له مه‌ر بزواندنی هه‌ستی شۆڕشگێڕی كرێكارانی ئوسترالیا بڕیاریاندا هه‌موو ساڵی ئه‌م رێوڕه‌سمه به رێوه بچێ.
كرێكارنی ئه‌مریكایی بۆ یه‌كه‌مجار په‌یڕه‌وییان له كرێكارانی ئوسترالیا كرد. به‌راورد كردنی رێژه‌ی مانگرتنه كرێكارییه‌كان له ساڵه‌كانی 1856 تا 1857 رۆحییه‌ی خه‌باتگێڕانه‌ی ئه‌وان ده‌خاته روو.
له ساڵه‌كانی 1881 تا 1884 به‌راوردی مانگرتنی كرێكاران 500 مانگرتن بوو كه 150 هه‌زار كرێكار تێیدا به‌شدار بوون. ساڵی 1885 (700)مانگرتنی كرێكاری به رێوه چوو كه 250 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد. ساڵی 1886 رێه‌ی‌مانگرتنه‌كان گه‌یشته زیانر له 2 به‌رابه‌ری ساڵی رابردوو واته 1572 مانگرتن كه 600 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێیدا كرد. رۆژی 1ی مانگی مه‌ی 1886 مانگرتنێكی گه‌وره له شیكاگۆ به رێوه‌چوو له بانگه‌وازێكدا داوا له هه‌موو كرێكاران كرابوو كه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، كرێكارانیش به ده‌نگی ئه‌م بانگه‌وازه‌وه هاتن‌و ئه‌مه یه‌كه‌م جار بوو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ده‌یتوانی رێكخستنی چینایه‌تی كرێكاران به شێوه‌ی عه‌ینی رێبه‌رایه‌تی بكات. ئه‌مه مێژوویه كی كورتی ڕۆژی كرێكاران بوو وه تاكووئێستاش له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا كرێكارانی دونیا یادی ئه م ڕۆژه‌یان ئه‌كه‌نه‌وه.
له كۆتایدا سڵاوله ئه‌رك وماندووبوون وزه‌حمه تی هه‌مووكرێكارانی دونیا و به هیوای ئه‌وه‌ی كه‌باری گوزه‌ران وژیانیان هه‌رچی زووه به‌ره‌و باشی بچێ و به هه‌موو مافه‌ڕه‌واكانییان بگه‌ن و دوربن له زوڵم وسته م لێ‌كردن وچه‌وسانه‌وه. و هه‌ر وه‌ها سڵاو له گیانی هه‌موو ئه‌و كرێكارانه‌ی كه چ به هۆی داواكردنی مافه‌كانیانه‌وه له خۆپیشاندانیان و به هۆی كاره‌كانیانه‌وه بێت تووشی ڕووداوبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر