تاكه‌ی خوایه گیان من ئاواره‌بم
تاكه‌ی ده‌ربه‌ده‌رله‌م كۆساره‌بم
تاكه‌ی باری غه‌م بنیشێ له‌ڕه‌نگم
تاكه‌ی غه‌ریبی بپۆشێ به‌رگم
تاكه‌ی بناڵم به‌ده‌م ده‌رده‌وه
تاكه‌ی ڕه‌نگ زه‌ردبم من به‌هه‌رده‌وه
تاكه‌ی غه‌ریب بم به‌شارانه‌وه
تاكه‌ی دوورله‌خزم وهه‌م یارانه‌وه
تاكه‌ی من بژیم دووهرله وڵاتم
تاكه‌ی غه‌ریبی بوێته خه‌ڵاتم
تاكه‌ی ئاواره‌یی ببینم خوایه گیان
تاكه‌ی به‌شی من ببێت به‌گریان
تاكه‌ی واوێڵبم ئه‌مه‌كه‌ی ئینسافه
له‌نێودونیاداهه‌ركوردبێ مافه
من تكام وایه ئه‌ی په‌روه‌ردگار
ئه‌ی خودای گوره‌ی كارسازی كردار
مافمان بسێنه له رووی ڕۆژگار
له‌ده‌س دوژمنی خوێنڕێژی زۆردار
عوسمان كه‌ره‌می
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر