قوتابی بۆ له تاقیكردنه‌وه ده‌رناچێت؟
وتار:عوسمان كه‌ره‌می
ئێمه واڕاهاتووین هه‌ر كه قوتابییه‌ك له تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندن دا ده‌رناچێت، به بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌یه‌ك یه‌كسه‌ر به كه‌مته‌رخه‌م ناوی ده‌به‌ین و تاوانی ده‌رنه‌چوونه‌كه هه‌مووی ده‌خه‌ینه سه‌ر، به‌ڵام راستیه‌كه‌ی قوتابیه‌كه هیچ تاوانێكی نیه، له‌وانه‌یه لاتان سه‌یر بێت، من دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆم ده‌ركه‌وت كه قوتابی بێتاوانه له ده‌رنه‌چوونی له وانه كاندا له وانه‌یه لاتان سه یر بێت ده‌فه‌رموون با بۆتانی بسه‌لمێنم.
دوای نزیكی دوو سه‌عات لێكدانه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه:
خه‌تای من نه‌بوو كه له دوو ده‌رس كه‌وتم چونكــــــــــــه: ته‌نها 365 ڕۆژ هه‌یه له‌ساڵێكدا
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه من ده‌رسی تیا ناخوێنم *
ڕۆژانی هه‌ینی 52 ڕۆژ له‌م ساڵه .... كه‌واته 313 رۆژ مایه‌وه *
پشووی هاوینه 90 ڕۆژ له‌م ساڵه.... كه‌واته 223 ڕۆژ مایه‌وه *
كاته‌كانی نووستن 8 سه‌عات ڕۆژانه . كه‌ده‌كاته 122 ڕۆژ له ساڵێكداكه‌واته 101 ڕۆژ مایه‌وه *
ڕۆژانه دوو سه‌عات بۆ نان خواردن هه‌روه‌ك ( پزیشكه‌كان) ده‌ڵێن : پێویسته نان به هێواشی بخورێ بۆ پاراستنی گه‌ده‌و به‌ده‌ستهێنانی ووزه‌یه‌كی باش. باسه‌رتان نه ئێشێنم و دوور نه‌ڕۆین .ده‌كاته 30 ڕۆژ له‌م ساله.. كه‌واته71 ڕۆژ مایه‌وه *
پشووی نیوه‌ی ساڵ و ئه‌و هه‌موو جه‌ژن و عوتله‌یه .تۆ ته‌نها 30 ڕۆژ دابنێ ...كه‌واته 41 ڕۆژ مایه‌وه *
به‌یانیان نیو سه‌عات وه‌رزش كردن چوونكه سوودێكی باشی بۆله‌ش هه‌یه وه ئێواران نیو سه‌عات گوێگرتن له گۆرانییه كوردییه‌كان كة دةكاتة 30 ڕۆژ له‌م ساڵه‌دا..كه‌واته 11 ڕۆژ مایه‌وه *
ڕۆژانه كاتێكی كه‌م دابنێ بۆ ئه‌م ( شه‌ڕو مناقه‌شه‌ی) له‌گه‌ڵ دایكم ده‌یكه‌م كه له ماڵه‌وه‌م كه گاڵته‌ی له‌گه‌ڵده‌كه‌م ئه‌ڵێ : وه‌لا توو پێم ڕائه‌بوێری و گاڵته‌م پێ ئه‌كه‌ی . وه له ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم پیاسه‌یه‌كی لای بازاڕ‌و پاركه‌كان هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یش زۆر بێزارین ... به‌كورتی ( مرۆڤ دروستكراوێكی كۆمه‌لایه‌تییه و ناتوانێ بێ ده‌نگ و ته‌نیا بژی)به لایه‌نی كه‌م 7 ڕۆژ دابنه.. كه‌واته 4 ڕۆژ مایه‌وه *
له‌م ساله‌دا به‌لایه‌نی كه‌م 3 رۆژ نه‌خۆش ده‌كه‌وی یا توانای خوێندنت نییه كه‌واته یه‌ك ڕۆژ مایه‌وه
ئه‌م ڕۆژه‌ش ڕۆژی جه‌ژنی له‌دایك بوونته وپیرۆزه هه‌زارساڵ ته‌مه‌نت بێت كه‌واته بێ خوێندن ده‌چین بۆ تاقیكرنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ
ئه‌م دابه‌شكردنه‌ی ڕۆژه‌كانی ساڵ ته‌نها بۆخۆشیه و له‌وانه‌یه ئه‌م دابه‌شكردنه له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه به‌شێوه‌ی جۆراو جۆردابه‌ش كرابێت منیش به‌و جۆره‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها بۆخۆشی نووسیم،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ باسی بكه‌م خوێندنی ئه‌مساڵی ئێمه‌یه له‌قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت ئه‌وقوتابخانه‌ی كه‌خۆم تێیدا ئه‌خوێنم.
ئه‌وه بۆماوه‌ی مانگ و نیوێكه به‌فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رگای خوێندگاكان له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمدا ئاواڵاكراوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌ده‌ستی بێ مامۆستایی و بێ كتێبیه‌وه ده‌ناڵێنین، چه‌ندین وانه‌مان هه‌یه تا ئێستابه‌رگی كتێبه‌كیشیمان نه‌دیوه‌و پێمان ئه‌ڵێن ئه‌مڕۆ نا سبه‌ی بۆتان دێت و هیچیش دیارنییه، مامۆستاكانیشمان له‌ژووری مامۆستایان بۆخۆیان پاڵیان داوه‌ته‌وه له‌وانه‌شه هه‌مووكات دوعای ئه‌وه‌بكه‌ن ئه‌وكتێبانه‌مان هه‌رپێ نه‌گات تاكوو له‌ده‌نگه‌ده‌نگی قووتابی دووربن،تاكوو ئێستا ئه‌وكتێبانه‌ی كه‌بۆمان نه‌هاتووه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بریتییه له‌زانست كه(فیزیا،كیمیا،زینده‌وه‌رزانی)ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ كتێبی كۆمپیوته‌ر،كه ئه‌مانه چوار وانه‌ی گرنگی خوێندكاران وه ئه‌و كتێبانه‌ش كه پێمانیان داوه بریتیه لە كتێبه‌كانی (بیركاری، كۆمه‌ڵایه‌تی،كوردی ، ئایین،عه‌ره‌بی،ئینگلیزی،ئه‌تڵه‌سی)له‌م حه‌وت كتێبه‌ش كه پێیان داوین و ئێستا له‌به‌رده‌ستمانه ته‌نها مامۆستای وانه‌كانی(كۆمه‌ڵایه‌تی وعه‌ره‌بی)مان هه‌یه‌بۆ مامۆستاكانی تریش هه‌روه‌ك كتێبی زانست و كۆمپیۆته‌ره‌كه چاوه‌ڕوانیین له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆمانی بنێرن ئه‌ویش هه‌رخوداوخۆیان ئه‌زانن له‌وانه‌یه وه‌ك مامۆستای ئینگلیزی ساڵی پێشوومانی لێبێت كه وه‌رزی یه‌كه‌مان ته‌واوكردو گه‌یشتینه وه‌رزی دووه‌م ئینجا مامۆستایه‌كیان بۆمان هێناو مامۆستاش ماڵی ئاوابێ به‌وماوه كورته هه‌روه‌ك ته‌قله لێدان ئه‌و كتێبه گه‌وره‌وگرانه‌ی پێمان ته‌واوكرد، كه‌ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌وه‌كۆتا هات له 47 قوتابی پۆله‌كه‌مان ته‌نها9 قوتابی ده‌رچوو ئه‌وه‌كانی تر هه‌موویان مانه‌وه بۆده‌وری دووه‌م،له‌ده‌وری دووه‌میش هه‌ندێكیان به واسیته و هه‌ندێكیشیان به هۆی ماندووبوونی بێ وچانی خۆیانه‌وه ده‌رچوون.
من ئه‌پرسم:ئایا ده‌رنه‌چوونی قوتابی به‌م شێوه خوێندنه تاوانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی كێ دایه؟ قووتابی یان مامۆستا یان وه‌زاره‌تی به ناو په‌روه‌رده؟وڵامه‌كه‌شی ئاشكرایه‌و هه‌موومان ده‌زانیین چۆن به‌شی زۆری وه‌زاره‌ته‌كانمان وا خه‌ریكه نغرۆیی گه‌نده‌ڵی ئه‌بێت له لایه‌ن هه‌ندێ گه‌نده‌ڵ كاره‌وه، وه‌ك كاك ئه‌حه‌نۆكه‌ی هاوڕێم له شیعێرێكیدا به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵاندا ئه‌ڵێت:-
نه‌یان كوڵێنی له‌ناوی مه‌نجه‌ڵ...كۆتایی نایه‌ت فلیمی گه‌نده‌ڵ
مه‌كینه‌ی شه‌قیان بۆنه‌خه‌یته‌كار..ئه‌مساڵیش ئه‌ڵێین خۆزگه‌مان به پار
كوردایه‌تیتان والێمان بێزان..وه‌هیچ كه‌س نه‌ڵێن ئاقڵ ولێزان
به‌خوامیلله‌تیش حه‌قی خۆیه‌تی..بێ عه‌قڵه‌بۆیه‌باوكه‌ڕۆیه‌تی
به‌وه‌عدێ درۆوبۆتۆزێ مه‌عاش..دوانزه‌تـه‌نـه‌كه‌ی لێبنێ بۆئــاش
من ئه‌گه‌ر قوتابییه‌كانی هاوڕێم پشتیوانم بن هه‌وڵ ئه‌ده‌م مه‌كینه‌ی...بۆوه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بخه‌مه كار به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك بۆ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده.
خه‌ریكبووم هیچی تر نه‌نووسم وكۆتایی به‌م نووسینه‌م بێنم مامۆستایه‌كمان كردی به‌پۆڵداو ناوی چه‌ند قوتابییه‌كی هێناو،وتی:له‌گه‌ڵما وه‌رن قوتابییه‌كانیش به‌دواییدا چوون وپاش كه‌مێك قوتابییه‌كان به‌كارتۆنێكی گه‌وره‌ی ده‌م به‌ستراوه‌وه هاتنه ژووره‌وه،له‌گه‌ڵ مامۆستاداویه‌كێك له‌قوتابیه‌كان ده‌می كارتۆنه‌كه‌ی كرده‌وه‌و مامۆستاش پێمانی وت ئه‌وه كتێبی زانست تان بۆهاتووه و به‌قوتابییه‌كه گوت دابه‌شیكه به‌سه‌ریانداو قوتابییه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه‌و كتێبێكی زانستی پێداین وسه‌ره گه‌یشته لای من وقوتابیه‌كه كتێبه‌كه‌ی دایه ده‌ستم و منیش یه‌كسه‌رته‌ماشای ئاخیر په‌ڕه‌ییم كرد‌و،وتم به‌خێرهاتی زانسته 324په‌ڕه‌ییه‌كه ئه‌ی نازانی كه‌ی مامۆستاشمان بۆدێت خۆ تۆش له‌وه‌زاره‌ته‌وه هاتووی؟بێ وڵام بوو منیش هیچی ترم نه‌گووت وخستمه سه‌ر كتێبه‌كانی ترم و تائه‌وكاته‌ی مامۆستامان بۆدێت ناچارم هه‌ربیبه‌مه ماڵ وبیهێنمه‌وه قوتابخانه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر