كۆته‌ڵ له‌مل و گه‌ردن ئاڵا و بم
له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه هه‌ڵ پڕوسكاو بم
فرمێسكی چاوم وه‌ك جۆگه‌ی ئاوبێ
به‌خوڕ بێته خوار له قوڵی چاوبێ
بۆ خه‌می خاك و گه‌لی ژێرده‌ستم
هێشتا پێم كه‌مه مه‌رام و هه‌ستم
دڵم شه‌قاربێ جه‌رگم وه‌ك زوخاو
له‌چاو بێته خوار خوێن له جێگای ئاو
ئه‌شكه‌نجه دراو پێ و ده‌ست سووتاو بم
له كونجی زیندان برسی و بێ ئاو بم
ده‌بێ دڵ خۆش بم له پێناو كورده
ئه‌و گه‌له‌ی بڕوای وه ك پۆڵا‌و پرده
ده‌م به‌خه‌نده‌م و بێ ناڵه‌و هاوار
سه‌ربه‌رزییه بۆم گه‌رئه‌م ده‌ن له‌دار
من كه له نه‌وه‌ی كاوه‌ی دلێرم
چۆن له مافی خۆم ڕوو وه‌ر ئه‌گێڕم
تاكوردێ مابێت داومانه به‌ڵێن
ئه‌بێ كوردستان ئاوبده‌ین به‌خوێن
عوسمان كه‌ره‌می
19.1.2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر