بڵۆگێكی تایبه‌ت به شاعیری میللی ئه‌حمه‌د مه‌حمود ناسراو به ئه‌حه‌نۆكه كرایه‌وه
ئاماده‌كردنی:عوسمان كه‌ره‌می
: ئه‌حمه‌د مه‌حمود عه‌لی كه به‌هۆی"یه‌ك دووساڵ نۆك و سه‌مون فرۆشتنه‌وه" نازناوی (ئه‌حه‌نۆكه)ی به‌سه‌ردا بڕاوه، یه‌كێكه له‌شاعیره مللییه ده‌ركه‌وتووه‌كانی گه‌رمیان و به چه‌ندین شیعری میللی و ته‌نزاوی و نوكته‌ی خۆش توانیویه‌تی زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌بێت.ئه‌حه‌نۆكه پاش ئه‌و كۆڕه‌ی كه له به‌هاری2008دا له باوه‌نوور بۆی سازكرا و چه‌ندین نوكته و شیعری ته‌نزاوی تێدا خوێنده‌وه، به ته‌واوی به خه‌ڵكی گه‌رمیان وكوردستانی به‌گشتی ئاشنا كرد و بووبه جێ بایه‌خیزۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و كه‌ناَڵه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد. له‌و كاته‌وه تا ئێستا سی دی یه‌كانی ئه‌و كۆڕه‌ی پڕفرۆش‌ترین سی دی بازاڕن و له زۆربه‌ی ماڵه‌كانیشدا سی دی یه‌كه‌ی هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر ئه‌حه نۆكه‌ی له‌نێوخه‌ڵكدا خۆشه‌ویست كردووه ئه‌و شیعره ته‌نزاویانه‌یه كه‌به‌سه‌ر "خه‌ڵكی خراپ" دا ده‌ینوسێت به‌بێ ترس، و ئه حه نۆكه ی شاعیری ته نز ئامێز ماوه‌یه‌كه شیعره كانی له زیادبووندایه و،بۆئه‌وه‌ی ئه حه نۆكه به خه ڵك بناسرێت به هیمه‌تی چه‌ند براده‌رێكی دلسۆزی كاك ئه حمه‌د هه ستاون به‌دروست كردنی بلۆگێكی تایبه‌ت به م شاعیره بۆئه‌وه‌ی تێیداسه‌رجه‌م شیعرونوكته كانی كاك ئه‌حمه‌د له‌م بلۆگه‌دادیاری بكرێت ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ئه توانن
به م ناونیشانه سه‌ردانی بكه ن وكاتێكی خۆش به سه‌ربه‌رن:
http://www.ahanoka.blogfa.com/
ئه‌حه نۆكه زۆر ڕقی له‌و كه‌سانه‌یه كه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و به‌شیعره هه‌جووه‌كانی له‌سه‌ریان ده‌نووسێت .
ئه‌م دوو كۆپله نمونه‌یه‌كی بچووكه‌له و شیعرانه‌ی كاك ئه‌حمه‌د مه‌حموودی.. ناسراو به ئه‌حه نۆكه:
مه‌ڵێ من فیلم خه‌ڵكی لام مێشن
ده‌س نه‌وه‌ی بۆ گوێ كوێت هه‌ڵه‌كێشن
ڕاسته ماوه‌یه‌ك ئێوه له‌پێشن
به‌ڵام خه‌ڵك فیله و جه‌نابتان مێشن
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌كی تری شیعره‌كانی
گلاگلا وه‌كو تۆپ ده‌نگت داوه‌تۆ
چویته‌ته ناوی عورف و عاده‌تۆ
تێكه‌لی خوێنی ناو ده‌مار بوویت
هه‌رچه‌ند له‌مه‌وبه‌ر له‌یره نه‌بوویت
قه‌زای تۆ ئه‌خه‌ن له ماڵ و مناڵ
سه‌ره‌تانیش بی به‌س بچی بۆ ماڵ
هاونه شوێنته‌وه هه‌ر وه‌كو واشه
بێ تۆیی ئه‌مڕۆ هه‌ر بۆ خوا باشه
ئه‌حه‌نۆكه
ئێستاش ئه‌م بلۆگه له ژێركاركردندایه‌وله‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا زۆر چالاكتر ئه بێت وسه‌رجه‌م شیعرونوكنه كانی كاك ئه‌حمه‌دی تێدابڵاو ئه‌بێته‌وه دیسانیش هیوادارین كه كات وساتێكی خۆش له گه‌ڵ شیعر‌و نوكته كانی كاكئه‌حمه‌د به‌سه‌ربه‌رن
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر