ئاواره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كه‌مپی كاوه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن
عوسمان كه‌ره‌می
كه‌مپی كاوه، كه‌مپی به‌شیك له ئاواره‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵاته، كه پاش رزگاربوونیان له كه‌مپه‌كانی رژیمی سه‌دام، ئێستا له كوردستانی باشووردا جێگیر بوون. دانیشتوانی ئه‌م كه‌مپه له باروودۆخێكی یه‌كجار ناخۆشدا ده‌ژین و به حه‌ق داوا له كاربه‌ده‌سته كورده‌كان ده‌كه‌ن كه بۆ جێ به جیكردنی داخوازیه‌كانیان و رێك و پێك كردنی باری كه‌مپه‌كه، هه‌نگاوی به كه‌ڵكلك هه‌ڵگرن و له‌م نامه‌یدا كه ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كانیان كردووه ئومێد ده‌خوازن كه حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موو ڕێكخراو لایه‌نه‌جۆربه جۆره‌كان هاوكار پشتگیریان بێ. فه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه ی ده‌قی نامه‌كه كه ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كانیان كردووه
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ به‌ڕێز کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان unhcr له‌هه‌ولێر
سڵاوێکی گه‌رم
به‌مجۆره به ئاگاداری به‌ڕێزتان ده‌گه‌یه‌نین، ئێمه 240 بنه‌ماڵه‌ی نیشته‌جێی که‌مپی کاوه له ناحیه‌ی قوشته‌په، که له خواره‌وه واژۆمان کردووه و ماوه‌ی 32ساڵه له ژێر چه‌تری رێکخراوه‌که‌تانین، به‌داخه‌وه به هۆی که‌مکاری و گوێنه‌دان و پشت گوێ خستنی ماف و داواکارییه‌کانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێزتانه‌وه تووشی کۆمه‌ڵێک کێشه وگیرو گرفتی جیدی هاتووین که چیدی ناتوانین ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه و ناله‌باره که باڵی به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسماندا کێشاوه درێژه پێبده‌ین. به پێویستی ده‌زانین هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه به به‌شێکی که‌م له‌و گرفتار‌ییانه بکه‌ین که به‌ربینگی به دانیشتوانی که‌مپی کاوه گرتووه.
1ـ ئێمه ماوه‌ی 32ساڵه له سایه‌ی په‌نابه‌رێتی له ژێر چه‌تری un دا، 32 که‌سمان نه‌یتوانیوه به هۆی باری خراپی ژیان و گوزرانمان پله‌کانی خوێندن و شه‌هاده‌یه‌ک که شایانی باسکردن بێ مسۆگه‌ر بکا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌سه‌دان که‌سمان نه‌خوێنده‌وارن و به سه‌دان مناڵ و مێر مناڵ هه‌ر به‌و هۆیانه‌وه روویان له کارکردن کردووه و ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ نه‌ره‌خساوه.
2ـ ئه‌م باروودۆخه خراپه کاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی هه‌موو ئێمه داناوه، به جۆرێک که کوڕه‌کان و لاوه‌کانی که‌مپه‌که خۆیان به ئاو و ئاگردا داوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه هه‌نده‌ران و کچه‌کا‌نیشمان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 30 ساڵه‌وه‌یه و ئێستا نه‌یانتوانیوه ژیان و ماڵ و حاڵیان پێك بێنن و له ناچاریدا له کونجی ماڵه‌کانیان خه‌ریکی رۆژه مه‌رگین.
3- زۆربه‌ی دانیشتوانی که‌مپه‌که تووشی نه‌خۆشی نه‌فسی و شه‌کره و زه‌خت و ده‌یان نه‌خۆشی دیکه هاتوون و زۆربه‌یان له ئاکامی ئه‌و نه‌خۆشیانه گیانیان له ده‌س ده‌ده‌ن. بۆ نموونه هاجه‌ری مه‌لاعه‌زیز و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا سه‌یفوڵڵا که له‌به‌ر بێ ئیمکاناتی و گوێنه‌دانی un به نه‌خۆشیه‌کانیان و حه‌وڵ نه‌دان بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان گیانیان سپارد.
4- 80 له سه‌دی خه‌ڵکی که‌مپه‌که هه‌ژار و نه‌دارن که مانگانه به 000/300 هه‌زار دیناری شاره‌وانی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. رێکخراوه‌که‌تان نه‌ك هیچ خه‌مێکی بۆ ئه‌و وه‌زعه نه‌خواردووه، به‌ڵکوو هه‌ره‌شه‌ش‌مان لێ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هه‌وییه‌کان( ئه‌لبوم) وه‌رنه‌گرن مانگانه ئه‌و $400 و ئه‌و چه‌ند به‌رمیل نه‌وته‌تان ناده‌ینێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه له به‌رامبه‌ر سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی لێقه‌وماو و په‌نابه‌ردا که ئێوه به‌پاڵپشت و پارێزه‌ری خۆیان ده‌زانن جێی داخ و دڵگرانییه بۆ ئیمه.
له مانگێکدا $400 بۆ 240 بنه‌ماڵه که‌ی جێی ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی پێ‌بکرێ.
ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکی زۆر که‌می ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ن که ئێمه ده‌س و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌که‌ین. هه‌ر بۆیه داواکارین ئه‌گه‌ر خۆتان به پاڵپشتی ئه‌و خه‌ڵکه و به‌رپرسیار به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسیان ده‌زانن، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن.
1ـ ئێمه داواکارین پێناسه‌کانمان بگوڕدرێ و به پێی سه‌ری خێزان، واته هه‌ر که‌س و پێناسی خۆی بدرێتێ و له پیناسی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه بکرێته پێناسی تاکه که‌سی.
2ـ ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌و دۆخه‌ی که ئێستا تیایدا ده‌ژین به‌هه‌ر جۆرێکه رزگارمان بێت، ئه‌وه‌شیان به دوو رێگا پێشنیار ده‌که‌ین به به‌ڕێزتان. یان ئێمه بۆ وڵاتی سێهه‌م به‌ڕێ بکه‌ن و کاری جیدی و به به‌رنامه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ست پێبکه‌ن، یان ئه‌گه‌ر وڵاتی سێهه‌م به قه‌ولی خۆتان په‌نا‌به‌ر وه‌رناگرن، حه‌وڵ بده‌ن به ته‌واوه‌تی مافی ته‌واوی په‌نابه‌رێک و ویست و داخوازه سه‌ره‌کیه ڕه‌واکانمان له هه‌رێمی کوردستان بۆ جێبه‌جێ بکرێ و ئه‌وکێشانه‌ی باسمان لێوه‌کردووه بۆمان چاره‌سه‌ر بکرێ.
دیاره ئێمه پێویستیمان به هاوکاری و پشتگیری ئێوه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و un هه‌ر وه‌ک پێشوو خه‌م له ئازاره‌کانمان نه‌خوا، له راستیدا نه‌بوونتان له بوونتان باشتره و داواکارین له‌و حاڵه‌ته‌دا که‌یسه‌کانمان بۆ بگه‌رێته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ئێمه به هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نین که به‌و شێوه‌یه له لایه‌ن un ه‌وه هه‌ڵسووکه‌وتمان له‌گه‌ڵدا کراوه.
به‌ڕێزه‌وه
په‌نابه‌رانی که‌مپی کاوه
1/1/2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر