كۆماری تۆ ناو گـۆڕاوه به سێداره
ده‌بێ بڕۆیی جێت نه‌ماوه له ئه‌م شاره
ناو زڕاوی ناوی به‌دت به‌ر بڵاوه
هه‌موو دونیا باش ئه‌زانێ نیازی تۆ زۆر گڵاوه
تۆ هه‌یی زاڵم هه‌ی تۆ قێنه‌ر
تۆ هه‌ی پیسی ئه‌ژدیها سه‌ر
تۆ ئه‌ته‌وێ به تۆقاندن بم تۆقێنی
یا به‌و په‌تی سێداره‌یه ئه‌م ترسێنی
به ئه‌شكه‌نجه و به‌زیندانت ئه‌م هه‌ژێنی
به‌م شێوانه تۆ ئه‌ته‌وێ بم به‌زێنی
هـــۆدڕنـده‌ی دڕیی بــرســـی
هه‌ڵم واسه به‌ڕافیعه و له‌سه‌ر كورسی
لێت بێ باكم له‌دارم ده به ناڕه‌وا
با هیتله‌ریش له‌ئاستی تۆ شه‌رم بكا
له‌دارم ده زایندانیم كه سته‌م بكه به‌ناوی خوا
بێگومانم هه‌ر ئه‌و خوایه تۆ نایناسی ئابڕووت ئه‌با
عوسمان كه‌ره‌می 27.1.2011
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر