21 Aug 2011
عوسمان كه‌ره‌می
ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و دوژمنی سه‌ر سه‌ختی كورده‌وه ناوچه سنوریه‌كانمان به خه‌ستی تۆپباران ده‌كرێن و ماڵ و منداڵی لادێ نشینه‌كانی سه‌ر سنوور و بناری قه‌ندیل هه‌ر هه‌موویان به هۆی تۆپباران كردن و له ترسی گیانی خۆیان ماڵ و زێدی خۆیان به جێهێشتوه و له ژێر خێمه(چادر) ژیانی كوله مه‌رگی به سه‌ر ده‌به‌ن....و خەڵک و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆستیه‌كان یارمه‌تی و هاوكارییان ده‌كه‌ن. له‌و لاشه‌وه هێزی
داگیر كه‌ری ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر تۆپبارانه‌كان خه‌ست ده‌كه‌نه‌وه و هێزه‌كانیان ڕۆژانه سنوری خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن. هه‌ر دوێنێ بوو دره‌نگانێكی شه‌و كه له ماڵپه‌ری ئاوێنه دا بڵاو كرایه‌وه كه زیاتر له هه‌زار جاش و پاسدار هاتوونه‌ته ناو حاكی هه‌رێمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و سه‌ر سوڕمانه!! هه‌تاكوو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نقه‌ی لێ نه‌هاتووه و نه‌ی وێراوه یه‌ك قسه‌ش بكات و هه‌موو ڕۆژێكیش ده‌بینین كه پاساوی ئه‌وه دێننه‌وه كه هه‌تاكوو ئێستا سنووری هه‌رێم نه‌به‌زێنراوه! به‌ڵام خۆ ئێستا به به‌ڵگه هه‌یه كه ئه‌مه چه‌ندین جاره و ئێستاش له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه چه‌ندین كیلۆمه‌تر هێزه‌كانیان هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه من لێره‌دا به ته‌واوی بیرم ئاڵۆز بووه و سه‌رم سوڕماوه ئاخۆ ئه‌نجامی ئه‌م بێده‌نگیه‌یی حكومه‌تی هه‌رێم به كوێ ده‌گات یان باشتر بڵێین ئه‌نجامی ئه‌م ترسنۆكییه‌ی چی به سه‌ر دێ؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌روا بێده‌نگ بین و نقه‌مان لێوه نه‌یات سبه‌ی و دوو سبه‌ی هێزه‌كانی داگیر كه‌ر به تانك و تۆپه‌وه نایه‌نه نێو شاره‌كانمانه‌وه؟!! كێ هه‌یه له ئێمه‌ی كورد زیاتر دڵ ڕه‌قی و پیسی حكومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و توركیای دڕنده بزانێ كێ هه‌یه وه‌كوو ئێمه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به ده‌ست ئه‌م دوو داگیر كه‌ره‌وه بینی بێ
تۆ بڵێی ئاكامی ئه‌م بێده‌نگییه‌یی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێته ئه‌نجامی خه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی من زۆر جار كه خه‌وم لێكه‌وتووه به هیوای ئه‌وه خه‌وتووم كه ئه‌گه‌ر یه خه‌ویش بێ كوردستان ئازاد بوو بێ و یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مانمان هه‌بێ به‌ڵام دوێنێ شه‌و كه خه‌وم لێكه‌وت ناخۆشترین خه‌و بوو كه له هه‌موو ژیانم دا بینی بێتم له‌و خه‌وه‌مدا خاكی هه‌رێم به ته‌واوی كش و مات بوو خەڵک خه‌ریكی ژیان و گوزه‌رانی خۆی بوو له ناو شاره‌كان به‌ڵام هه‌ر له‌م لاو له‌و لا خەڵک ده‌یبیست كه سنوره‌كانی هه‌رێم ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر و زیاتر له لایه‌ن حكومه‌ته داگیر كه‌ره‌كانی تورك و فارسه‌وه ده‌به‌زێنرێت له ناوه‌ڕاستی خه‌وه‌كه‌م دا بوو له نێو بازاڕ بووم نزیكی قه‌ڵای هه‌ولێر گوێم له ده‌نگ و هاژه هاژی فڕۆكه بوو سه‌رم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه ته‌ماشام كرد بینیم فڕۆكه‌ی جه‌نگین دوای چه‌ند هاتن و چونێك به سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌ستیان كرد به موشه‌ك هاوێشتن ئاخخخخخ خوایه من بمرم و ئه‌و ڕۆژه نه‌بینم به چاوم یه‌كه‌مین موشه‌ك كه هاوێشتیان په‌رله‌مانی كوردستان بوو خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی زیاتر له چل ملیۆنی كورده سته‌م دیده‌كه‌م بوو! ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئێمه‌ی كوردی پارچه‌كانی تری كوردستان زۆر زیاتر له كوردانی باشووری كوردستان دڵمان پێی خۆشه‌و ئومێدمان زیاتره پێی! ئه‌و په‌رله‌مانی ئێمه به چرای ڕوناك كه‌ره‌وه‌ی پارچه‌كانی تری نیشتمانی ده‌زانین، موشكه‌كانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی داگیر كه‌ران كه له‌و خه‌ونه‌م دا وام هه‌ست ده‌كرد دوو تاچوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی بن دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا یه‌ك موشه‌ك په‌رله‌مانی كوردستانیان له بن هێنا كه‌وتنه موشه‌ك باران كردنی جێگاكانی تر من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی كه دووهه‌مین موشه‌كی فڕۆكه‌كانی داگیر كه‌ران به‌ر سایلۆی هه‌ولێر كه‌وت ئه‌م خه‌وه تاڵه هێنده عه‌زیه‌تی دام كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز له خه‌ون بینینه‌كانی ترم ڕای چڵه‌كاندم له خه‌و كه ڵه خه‌ویش ڕاپه‌ڕیم تا نزیكه‌ی پازده خوله‌ك هه‌ستم ئه‌كرد سه‌رو دڵم ته‌واو گیراوه!
هیوا دارم ئه‌و خه‌وه هیچ كات نه‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم تاكوو سه‌ر ئاوا بێده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر هێرشی تورك بۆ سه‌ر قه‌ندیل و به‌زاندنی سنوره‌كانمان له لایه‌ن ئێران و بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ڕاونانی هاونیشتمانه‌كانمان له لایه‌ن عه‌ره‌بی پێ په‌تیه‌وه
ئه‌م خه‌وه نه‌گریسه نه‌بێته راستی له ئه‌نجامی ئه‌م بێ ده‌نگییه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر