هه‌ولێر كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار كرد
عوسمان كه‌ره‌می
ئەمڕۆ كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەمە 29/1/2011 بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك پارت و گروپ و رێكخراوی سیاسی و كۆمەڵگای مەدەنی له هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمان و كۆمەڵێك له‌كەسایەتیه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان لە شاری هەولێر لەبەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئیران خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین بۆ دژایه‌تی كردنی له سێداره‌دانی لاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان به‌ڕێوه چوو خۆپیشاندانه‌كه له شه‌قامی سی مه‌تری شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستی پێكرد و خۆ پیشانده‌ران له‌به‌ر بارینی بارانێكی به‌خوڕ به هه‌ستێكی به‌رزی نیشتمانیه‌وه به گوتنەوەی مارشی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دروشمه‌كانی(ئەی كۆماری سێدارە... بڕۆ باركه لە شارە ...نا بۆ ئیعدام. نا بۆ سێداره)وچه‌ندین دروشمی جیابه جیا ی تر ده‌ستیان به خۆپیشاندانه‌كه كرد ئاماده‌كاری و به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانه‌كه له لایه‌ن ڕێكخراوی كوردۆساید ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج و ستافی گۆڤاری ئێوه وه بوو
هه‌ر به‌گه‌یشنتی خۆپیشانده‌ران به پێشی ده‌رگای كونسولگه‌ری كۆماری سێداره‌ی ئیسلامی له‌هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و جامانه‌ی كه وێنه‌كانی خومه‌ینی و خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی تیا‌بوو به پێلا‌قه و به‌شه‌ق شكێندرا و ده‌ست به جێ پۆلیسی پاراستنی خۆپیشانده‌ران گه‌یشتن و هه‌وڵی ئارام كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان دا و دواتر له لایه‌ن شێرزاد عومه‌ر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئێوه وتاری خۆپیشاندانه‌كه خوێنرایه‌وه‌و
له به‌شێكی تری خۆپیشاندانه‌كه په‌یامی حیزبه‌كانی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و ڕێكخراوه‌كان له لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانیانه‌وه خوێنرایه‌وه په‌یامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن كاك تاهیر مه‌حموودی ئه‌ندامی كومیته ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و حیزبه خوێنرایه‌وه و دواتریش نوێنه‌ره‌كانی تریش په‌یامه‌كانی پارت و ڕێكخراوه‌كانی خۆیان خوێنده‌وه دیسانەوە بە گوتنەوەی دروشم كۆتایی بە خۆپیشاندانەكە هێنرا كە ماوەی كاتژمێرێك و نیوی خایاند، خۆپیشاندانەكە هیچ دەستگیركردن و پشێوی و زیانی لێ نەكەوتەوە و زۆر بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاردرا لە 11ی مانگی شوباتی 2011 كە رۆژی دامەزراندنی كۆماری ئیسلامی ئێرانە و بڕیاروایە لە هەولێریش كونسوڵخانەی ئێران یادی ئەو رۆژە بكاتەوە و چالاكوانان و بەشداربوانی خۆپیشاندانەكە بڕیاریاندا لە رۆژە لێ نەگەڕێن ئەم یادە لە هەولێر بكرێتەوە بە ئەنجامدانی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و كامپین سازبدرێت
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر