ســه‌ركــزوو مـات و دڵ پـه‌رێشـانـم چـاو بـه گـریـانـم
ئاگریی دووریت بڵێسه‌ی گرتووه و به‌ربووه‌ته گیانم
ئه‌مه‌چه‌نـد ساڵه به‌یادی تۆوه شه‌و به ڕۆژ ئه‌كه‌م
هه‌ر به هیوای تۆخه‌می گه‌وره‌شم فه‌رامۆش ئه‌كه‌م
شه‌وێكم نه‌دی دوورله‌یادی تۆ خه‌و بمباته‌وه
ڕۆژێكم نه‌دی كه بێ یادی تۆ دڵ ئاوخواته‌وه
شه‌وێك وه‌ك ئه‌مشه و كاتی دره‌نگان ئه‌زیز باوانم
هه‌رچه‌ن هه‌وڵ ئه‌ده‌م خه‌و ناچێته‌وه له دوو چاوانم
ده‌ی بۆبێ هه‌ستی و له‌ناخم ناگه‌ی هه‌ناسه و گیانم
خــۆ من ئه‌زانم تۆبـاش تـێ ئـه‌گه‌ی له نیــگاكانم
ئه‌و نه‌م یادكردی شه‌و تابه‌یانی خه‌وم لێ تاڵ بوو
ڕه‌حمێ بنوێنه له دووری باڵات هه‌ناسه‌م سوار بوو
هه‌ناسه‌م سواربوو ته‌نگه نه‌فه‌سی چووه گیانم
ده‌ستم له‌رزۆك بوو قه‌د ساڕ‌ێژ نابن برینه‌كانم
هه‌ناسه‌ی سه‌ردم كێوی به‌فرین كرد به خۆم نه‌زانی
ئه‌ترسم هه‌روا بژیم له په‌ژاره‌ی تۆ و له چاوه‌ڕوانی
بـچـێ بـه زایـه ڕه‌نجی چـه‌ند سـاڵـه‌م كه بۆ تۆم كـێـشـا
ئه‌و شه‌ونخوونیه و ئه‌و فرمێسكانه‌ی كه بۆیادی تۆ له چاوم ڕژا
شه‌رتبێ تا ماوم له یادم نه‌چی هه‌ر به هیوات بم
تادوا هه‌ناسه خۆم به قوربانی به‌ژن و باڵات بم
شه‌رتبێ تاماوم به دڵ و گیان گشت كات له‌لای بم
به وێنه‌ی مه‌جنوون ئاشقی باڵای خاتوو له‌یلابم
شــه‌رتبێ تـاماوم هه‌روا دێوانه و ڕوو لـه كێـوان بم
به وێنه‌ی فه‌رهاد ،دێوانه‌ی به‌ژن و باڵای چاو جوان بم
به‌ڵێنم داوه و ئه‌بێ خاوه‌نی شه‌رت و په‌یمانم بم
له‌به‌ر خاتری به‌ژن و باڵاجوان ئاشقی ژیان بم
عوسمان كه‌ره‌می
1،1،2011كاتژمێر12:16
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر