عوسمان كه‌ره‌می،هه‌ولێر
ئه‌مرۆ په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی له شاری هه‌ولێرخۆپیشاندانێكمان بۆ به‌رده‌م باره‌گایی یوئنUNئه‌نجامدا كه تێیدا په‌نابه‌رانی كه‌مپی كاوه،به‌نه‌سڵاوه،ئازادی،مه‌خموور،په‌نابه‌رانی سڵێمانی تێیدا به شدار بوون به مه‌به‌ستی داواكردنی مافه‌ڕه‌وكانییان كه چه ندین ساڵه له لایه‌ن یوئنUNه‌وه پێشێل ئه‌كرێت و مافه‌كانییان به ناحه‌ق ئه خورێت ئه‌م خۆپیشاندانه نزیكه‌ی600كه‌س به‌شدار بوو كه تێیداپه‌نابه‌ران داوایان كرد چاوییان به به‌رێوبه‌ری یوئن بكه‌وێت و گوێ بۆداواكارییه‌كانییان بگرن شایه‌نی باسه سه‌ره‌تا مودیری یوئین ئاماده نه‌بوو چاوی به په‌نابه‌ران بكه‌وێت و گوێ له داواكارییه‌كانیان بگرێ به‌ڵام به هۆی فشاری په‌نابه‌ران و به‌ستنی ڕێگای سه‌ره‌كی باره‌گای یوئین له دواییدا مودیری یوئن ناچار بوو بێته ده‌ره‌وه‌وگوێ له داوای په نابه‌ران بگرێت كه به‌گشتی داواكانی په‌نابه‌ران پێكهاتبوو له‌م سێ خاڵه‌ی خواره‌وه..
1-ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه كێشه‌ی سیاسی یان هه‌یه بۆ وڵاتی سێیه‌م كه زۆربه‌یان قبوولی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه.
2-نارنه‌وه‌ی ئه په‌نابه‌رانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه
1-قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه له لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیان و ه‌ك:دروستكردنی خانوو،پێدانی مووچه‌یه‌ك كه بژێوی ژیانیان دابین بكات
2-پاراستنی گیانیان و نارنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌كی یاسایی
3-پێدانه‌وه‌ی ئه‌و مووڵك و ماڵا نه‌یات كه ئه‌مه چه‌ندین ساڵه داگیركراوه
خاڵی سێیه‌می داواكاری په‌نابه‌ران بریتی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه پێدانی مووچه ،خانوو له لایه‌ن یوئن و پێدانی ئیقامه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه،..ئه‌مه داواكاری په‌نابه‌ران بوو كه پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رانی یوئنUNیان كرد و ئێستاش چاوه‌روانی وڵامی یوئنن وه هه‌روه‌ها په‌نابه‌ران بڕیاریان داوه به‌رده‌وام بن له داواكردنی مافه‌كانی خۆیان و ئه‌گه‌ر یوئن وڵامێان به ئه‌رێنی نه‌داته‌وه به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان و هه موو ڕێگایاساییه‌كان بگرنه به‌ر...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر