چهارشنبه، آذر ۱۶

بیره‌وه‌ریم


بیره‌وه‌ریم
 Osman Kerami
بیــره‌وه‌ریـم هیچی نــه‌مــا هـه‌مـوو وه‌كـوو كــاغـه‌ز دڕا
لــه ‌وڵاتــی غــه‌ریبــیــدا گــه‌ڵای عــومـرم پـه‌ڕپـه‌ڕ كـرا
هیـوا و خـۆزگــه‌ی لـه‌ مێـژینه‌م له‌ ناو دڵی خاكدا نێژرا

ئێـستاش ئه‌وه‌ی لێـی ئه‌ترسم مه‌رگه‌، بـبێت به‌ میوانم
ڕه‌نگه‌ ئه‌و كاته‌ش لێره‌بم له‌ ناو سه‌ختی و تاڵی ژیـانم
لــه‌ غــه‌ریـبـیـدا بـمـنێـژن و دوربــم له‌ خـزم و كـه‌سـانم

خـودایـه‌ بـه‌ بێكـه‌سـی نـه‌مـرم لـه‌م وڵاتـه‌ غـوربـه‌تـه‌یـا
لــه‌م وڵاتــی پـــڕ نــا ســـۆر و پـــڕ لـه‌ژان و پــڕ خـه‌مه‌یـا
خۆت ده‌زانی بێـكـه‌س مـاوم كه‌سـم نییـه ‌لـه‌م ده‌مه‌یـا

ده‌بـــا بــۆ جـــارێ بــێــــت و بــبــیــنـــم وڵــات و شـــارم
بـــا ببـینــم شـــێــوه‌ و ڕه‌نــگـی ڕه‌فــیــقــانــی نــادیـــارم
بـــا هه‌ڵـــنه‌وه‌رێ هــیــوا و خـــــۆزگـــــــــه‌و یـــــادگــــارم

۱ نظر: