غوربه‌ت نامه ماڵێكی چكۆڵانه بۆ شیعر و نووسینه‌كانم عوسمان كه‌ره‌می
دوشنبه، اردیبهشت ۱۱
عوسمان کەرەمی لە ڕادیۆ دەنگی کوردان میوان بوو
ڕادیۆ دەنگی کوردان لە بەرنامەی ئێمە و ئێوەدا واتا لە بەرواری
٢٩/٤ میوانداری به‌نده‌ی كرد بۆ باسێک لەسەر شیعرەکانم
فه‌رموون له‌خواره‌وه گوێ بیستی بن
چهارشنبه، اردیبهشت ۶
ترپه‌ی دڵ
وه‌كوو باران گیانم ته‌ڕكه
وه‌كوو سێبه‌ر جێم بهێڵه
باش بزانه دڵه‌ی شێتم
وه‌ك ئه‌ستێره له دوات وێڵه
وه‌ك ترپه‌ی دڵ لێم دابڕێ
وه‌ك هه‌ناسه نزیك به لێم
تا بزانی من به بێ تۆ
خۆم نازانم كه چیم و كێم
هه‌ناسه‌كه‌م ترپه‌ی دڵم
من به بێ تۆ بێ پێناسه‌م
تۆی هه‌وێنی شیعری من و
ترپه‌ی دڵه‌ی پڕ له تاسه‌م
عوسمان كه‌ره‌می
گڕكان
له‌پاییزی زه‌ردی خه‌زان
به وه‌رینی گڵاكانی گڵاوهران
به بارینی فرمێسكهكهم
هه‌ور هات و بوو به باران
له زستانی به‌فر و باران
له مانگه‌كانی به‌فرانبار و ڕێبه‌ندان
له وكاته دا گڕم تێكه‌وت
تهقیمهوهو بووم به گڕكان
له هاوینی سوتێنه‌رو
گه‌رم هێنه‌ر و خۆره‌تاوت
گوێم هه‌ستی كرد
به بیستنی جوانی ناوت
له‌وكاته‌دا باران باری
نه‌مده‌زانی دڵۆپه‌ی چاوانمه
كه‌وتۆته یاد هه‌ردوو چاوت
عوسمان كه ره می
زامه‌كانی من و هه‌ڵه‌بجه
بۆ كام زامت زایه‌ڵه‌م بێ؟
بۆ كام خه‌مت خه‌م له كۆڵ نێم؟
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م شاری جوانم
تۆ پێم بڵێ چیت بۆ بڵێم!؟
هاواری تۆ گه‌ییه ئاسمان
هێزی به‌عسی له بن هێنا
نوزه‌ی كۆرپه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر
گه‌ییه هه‌موو كونجی دونیا
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م تۆ كانیاوی
گه‌لێ پاكی وه‌كوو زه‌م زه‌م
تۆ ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه‌ی
لابه‌ری ئێش و ده‌رد و خه‌م
سۆمای چاوی كوردستانی
هه‌موو ده‌مێ له بیرمانی
تا كوردێ مابێ به گیان
له نێو ڕه‌گ و ڕیشهمانی
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م شاری جوانم
تۆ جێ و لانه‌ی ئه‌دیبانی
شاره جوانه‌كه‌ی گۆرانی
دوا هه‌وارگه‌ی هه‌ڵۆخانی
له‌و كاته‌وه سوتێنراوی
منیش وه‌ك تۆ له سووتانم
منیش وه‌ك تۆ هه‌ڵقرچاوم
مانای خۆشی هیچ نازانم!
نۆزده ساڵه له غوربه‌تم
له زایه‌ڵه‌و له میحنه‌تم
هاوشێوه‌ی تۆ سوتێنراوم
گیرۆده‌ی داوی مه‌ینه‌تم
دونیا‌م بینی به لێـڵاویی
پۆشیم به‌رگی پینه كرا‌و
كه‌سێ نه‌بوو هاوسۆزم بێ
هه‌ر وه‌كوو تۆ گیرۆده‌ی دا‌و
عه‌یامێكه ئا به‌م شێوه‌م
خه‌م له كۆڵم پڕ خه‌فه‌تم
هه‌موو ڕۆژم به خه‌ماویی
چاوه‌ڕوانی قهیامهتم
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م تخوا تخوا
جار نا جارێ بۆ من بگری
من ده‌زانم باش ده‌تناسم
بۆ داماوان چاو به خوڕی
من سكاڵام زۆر كردووه
له ده‌ست به‌ختی تارو مارم
من هاوارم زۆر كردووه
به‌ڵام بێ سووده هاوارم
له حه‌فتاو نۆ تاكوو ئه‌مرۆ
هه‌موو كه‌سم له غوربهتن
له ده‌شتێكی ههرق و به‌رقا
گیرۆده‌ی هه‌زار مهینهتن
هۆ هه‌ڵه‌بجه‌م چه‌ندین ساڵه
ئه‌م ژینه‌ی من ژه‌هری تاڵه
له گێژاوی ده‌رد و خه‌مم
زاڵم به سه‌ر گیانما زاڵه
له كه‌مپه‌وه به‌ره‌و كه‌مپ و
له سه‌حراوه به‌ره‌و سه‌حرا
به ئاواتم مه‌رگ ببینم
بێزار له ئه‌م ژینه‌ی دونیا
چه‌ندیین ساڵه سه‌رگه‌ردانم
رۆژێك نه‌مدی شنه‌ی شادی
دیل و كۆت و زنجیر له‌مل
هه‌ر به هیوام بۆ ئازادی
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م باوه‌ڕت بێ
هه‌موو ڕۆژم شازده‌ی سێیه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م تاكوو ئه‌مرۆ
رێگای ژینم گشت لا ڕێیه
ئه‌ی شاره‌كه‌م باوه‌ڕ بكه
منیش وه‌ك تۆ خرۆشاوم
نۆزده ساڵه له‌م غوربه‌ته
بێ هه‌واڵ و بێكه‌س ماوم
ئا ئه‌و سێوه‌ی كه‌تۆی خنكان
من خۆم ده‌یخۆم به ڕهغبهتم
واژۆی ده‌كه‌م بۆ گشت دونیا
به پێنووسم هه‌م به خه‌تم
16-3-2012
عوسمان كه‌ره‌می
من نه‌ورۆزم
عوسمان كه‌ره‌می
من ئاگرم من بڵێسه‌م
به ڕیشه‌وه وه‌كوو كۆسه‌م
من گڕكانم ئاگردانم
چه‌ندیین ساڵه له غوربه‌تم
دوور له جوانی نیشتمانم
من خه‌ڵووزم بۆ كڕووزم
ده‌نگ كپكراو،له گۆڕ نراو
دوور له خزم و كه‌س و هۆزم
من نه‌ورۆزم، من نه‌ورۆزم
19-3-2012
به‌م حاڵه‌وه ده‌بینه خاوه‌نی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ؟
عوسمان كه‌ره‌می
زۆر جار كه باسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرێ ، له خۆمه‌وه ئه‌ڵێم ئاخر تۆ بڵێی به‌م حاڵه‌وه كه هه‌مان بووه و هه‌مانه ڕۆژێكی وه‌ها ببینین؟
باشه تۆ بڵێی به‌م هه‌موو دووبه‌ره كی و ناكۆكییه وه سه‌ربه‌خۆیی ببینین؟
باشه تۆ بڵێی به‌م هه‌موو شه‌ره قسه‌یه‌یی پارتهكانمانهوه له هه‌ر چوارپارچه‌ی نیشتمانه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی شتێكی ئاوا ئاسان و سانایه؟
ئه‌وه ماوه‌ی یه‌ك دوو مانگه له زۆر پێگه و ماڵپه‌ڕو رۆژنامه‌ش ده‌بیستین گوایه له‌م نه‌ورۆزه‌دا ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه،سه‌رۆكی هه‌رێمیش له مه‌راسیمی 66هه‌مین ساڵیادی كۆمار ئاماژه‌ی به به پێدانی موژده‌یه‌ك دا له‌م مانگی ئازاره‌دا و هه‌روه‌ها له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌و وته‌یه‌ی دووپات كرده‌وه،هه‌ر بۆیه ئه‌مه وای لێ‌كرد كه‌وا زۆر كه‌س بۆچوونیان وا بوو سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بێ،زۆر كه‌س پێیان وایه كه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هێنده ئاسانه‌و بیریان له ئاسته‌م ئه‌و ته‌نگژه‌و كێشه زۆرانه نه‌كردووه كه تاكوو ئێستا به بێ چاره‌سه‌ری له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق دا هه‌یه،هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ش دا شه‌وی پێشوو شێخ ئه‌دهه‌م به‌رزانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دێموكرات و ئامۆزای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی لایه‌نگرانی پارتی دێموكراتی كوردستان كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر وڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی ئه‌و په‌یجه ده‌دایه‌وه،له وڵامی پرسیاری چه‌ند كه‌سێك دا كه پرسیاریان كردبوو ئایا ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه له‌م نزیكانه دا،له وڵام دا شێخ ئه‌دهه‌م به‌رزانی ڕایگه‌یاند كه‌وا به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی نییه،باس له‌وه‌ش كرد كه‌وا ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هێشتا ماویه‌تی و پێویست به زه‌مینه سازی ده‌كات كه‌واته جارێ ده‌وڵه‌تی كوردی به‌م حاڵه‌وه ڕا ناگهیهنرێ،تاكوو ئه‌م هه‌موو ناكۆكی سیاسییه له نێوان پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دا هه‌بێ زۆر ئه‌سته‌مه،به‌دبه‌ختی ئێمه‌ی كوردیش به درێژایی مێژوو ئه‌وه بووه كه هیچ كاتێك ته‌بایی و یه‌كگرتووی له نێوان حیزب و هێزه سیاسییه‌كانمان دا نه‌بووه،ئه‌گه‌ر چاو لێ بكه‌یین له‌و گه‌لانه‌ی كه له‌م چه‌ندیین ساڵه‌ی دواییدا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاندووه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌وا هۆكار و پله‌یی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتنی بڕیاره‌كه‌یان یه‌كگرتوویان بووه،باشووری سوودان خاوه‌نی زیاتر له 200زمانی جیاوازه چه‌ندین پێكهاته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌ی جیا جیان هه‌یه چه‌ند ئاینێكی جیاوازیان تێدایه له مێژوودا زۆرترین ناكۆكیان له نێوان یه‌كتری دا هه‌بووه به‌ڵام كاتێك باس هاته سه‌ر مافی چاره‌نووس دیاری كردن هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگ بوون به گڕكانێك و له یه‌ك كاتدا و به یه‌كه‌وه ته‌قینه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام ئێمه چی؟ ئێمه له سه‌دا 90 زیاتری گه‌له‌كه‌مان له سه‌ر یه‌ك ئایینه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناكۆكی ئایینیمان هه‌ر نه‌بووه خاوه‌ن یه‌ك زمان و چه‌ند زاراوه‌یه‌كی جیاوازیین به‌ڵام به دڕێژایی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان قه‌د نه‌مان توانیوه بۆ ڕۆژێكیش یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌ست بین هه‌ركاتێك بزوتنهوهیهكمان سه‌ری هه‌ڵداوه له‌و لاوه كه‌سانێكمان چووه ده‌ستی له نێو ده‌ستی دوژمن ناوه تاكوو ئه‌و بزوتنه‌وه تێك شكاوه‌و تووشی نسكۆ بووه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر له كاتی خۆی دا چه‌ند له خاوه‌ن هۆزه‌كانی سه‌رده‌می كۆمار پشتیان له پێشه‌وا نه كردبایه و ده‌ستیان له ناو ده‌ستی دوژمن نه‌نا بایه قه‌د ئاكامی كۆمار به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو گه‌ر ڕوخانی كۆماریشی له‌گه‌ڵ دا بووایه ئه‌وا مه‌حاڵ بوو كه كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌كوو پێشه‌وا له سێداره بدرایه‌و خوێنی ئه‌و هه‌موو تێكۆشه‌ره به ناهه‌ق نه‌ده ڕژاو ماڵ و لانه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه خێر له خۆ نهدییووهی به دوا دا نه‌ده‌هات.به‌د به‌ختی گه‌لی ئێمه هه‌میشه له‌وه دا بووه كه له گه‌ڵ یه‌ك ڕق و كینه‌مان بووه‌و دژایه‌تی یه‌كتریمان كردوه .ئه‌گه‌ر چاو به لاپه‌ڕه‌ی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان دا بگێڕیین ده‌بینین كه هۆی هه‌موو نسكۆ و تێكشانی شۆرشه‌كانی كوردستان له ئاكامی خه‌یانی چه‌ند خۆ فرۆشێكی كورد بووه
وه‌ك هێمن ده‌ڵێت:
گـه‌ر خـوێـڕی نهكـات میللـه‌ت فــرۆشـی
كوا دوژمن له خۆی ده‌بینێ خێر و خۆشی
هه‌ر بۆیه به بۆچوونی من ئێمه تاكوو ناوماڵی خۆمان یه‌ك نهخهیین و دوو به‌ره‌كی و ناكۆكی و ڕق و كینه وه‌كوو ئێستا له نێوانمان دا بێت قه‌د وڵاتێكی كوردی به ناوی سه‌ربه‌خۆ به چاو نابینین
هه‌ر یه‌ك دوو ڕۆژ پێش بوو كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی لاوانی چوار پارچه‌ی كوردستان له شاری هه‌ولێر گیرا،هه‌موو پارته‌كانی چوارپارچه‌ی كوردستان تێیدا به‌شدار بوون،بۆ نموونه ئێستا چاو له هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به كۆنگره‌ی لاوانی چوارپارچه‌ی كوردستانه له ماڵپه‌ڕی ئه‌و پارته ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ی كوردستان بكه‌ن بزانه كه‌سیان باسی به‌شدار بوونی پارته‌كه‌ی دیكه‌یان كردووه بزانن بێجگه له حدكا كه‌س ناوی به‌ڕێز (فوئاد خاگی به‌گی)هێناوه كه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو لاوانی ڕۆژهه‌ڵات په‌یامی پێشكه‌ش كردبوو ،ئه‌گه‌ر بۆیان بلوایه ئه‌و وێنانه‌ش كه گیراوه‌و له لای یه‌كن خه‌تێكی ره‌شیان له‌سه‌ر وێنه‌كانیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بێجگه له وێنه‌ی خۆیان وێنه‌ی كه‌سی دیكه بڵاو نه‌بێته‌وه،ئه‌مه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش كه پازده ڕێكخراوی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان ڕازمه‌ندی خۆیان له سه‌ر ئاڵای كوردستان ده‌ر نه‌بڕی و داوای ئاڵای جیاوازیان كرد یانی وڵاتێك و چوار ئاڵا!!له كۆتاییدا به‌و هیوایه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌رچی زووی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی كوردستانێكی بێ ڕق و كینه‌و دوو به‌ره‌كی و بێ له كوردی وڵات فرۆش.
17-3-2012
" خوایه خه‌ونه‌که‌م به‌راست نه‌گه‌ڕێ"
21 Aug 2011
عوسمان كه‌ره‌می
ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و دوژمنی سه‌ر سه‌ختی كورده‌وه ناوچه سنوریه‌كانمان به خه‌ستی تۆپباران ده‌كرێن و ماڵ و منداڵی لادێ نشینه‌كانی سه‌ر سنوور و بناری قه‌ندیل هه‌ر هه‌موویان به هۆی تۆپباران كردن و له ترسی گیانی خۆیان ماڵ و زێدی خۆیان به جێهێشتوه و له ژێر خێمه(چادر) ژیانی كوله مه‌رگی به سه‌ر ده‌به‌ن....و خەڵک و ڕێكخراوه مرۆڤ دۆستیه‌كان یارمه‌تی و هاوكارییان ده‌كه‌ن. له‌و لاشه‌وه هێزی
داگیر كه‌ری ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر تۆپبارانه‌كان خه‌ست ده‌كه‌نه‌وه و هێزه‌كانیان ڕۆژانه سنوری خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنن. هه‌ر دوێنێ بوو دره‌نگانێكی شه‌و كه له ماڵپه‌ری ئاوێنه دا بڵاو كرایه‌وه كه زیاتر له هه‌زار جاش و پاسدار هاتوونه‌ته ناو حاكی هه‌رێمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی و سه‌ر سوڕمانه!! هه‌تاكوو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نقه‌ی لێ نه‌هاتووه و نه‌ی وێراوه یه‌ك قسه‌ش بكات و هه‌موو ڕۆژێكیش ده‌بینین كه پاساوی ئه‌وه دێننه‌وه كه هه‌تاكوو ئێستا سنووری هه‌رێم نه‌به‌زێنراوه! به‌ڵام خۆ ئێستا به به‌ڵگه هه‌یه كه ئه‌مه چه‌ندین جاره و ئێستاش له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه چه‌ندین كیلۆمه‌تر هێزه‌كانیان هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه من لێره‌دا به ته‌واوی بیرم ئاڵۆز بووه و سه‌رم سوڕماوه ئاخۆ ئه‌نجامی ئه‌م بێده‌نگیه‌یی حكومه‌تی هه‌رێم به كوێ ده‌گات یان باشتر بڵێین ئه‌نجامی ئه‌م ترسنۆكییه‌ی چی به سه‌ر دێ؟ ئاخر ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌روا بێده‌نگ بین و نقه‌مان لێوه نه‌یات سبه‌ی و دوو سبه‌ی هێزه‌كانی داگیر كه‌ر به تانك و تۆپه‌وه نایه‌نه نێو شاره‌كانمانه‌وه؟!! كێ هه‌یه له ئێمه‌ی كورد زیاتر دڵ ڕه‌قی و پیسی حكومه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و توركیای دڕنده بزانێ كێ هه‌یه وه‌كوو ئێمه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی به ده‌ست ئه‌م دوو داگیر كه‌ره‌وه بینی بێ
تۆ بڵێی ئاكامی ئه‌م بێده‌نگییه‌یی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بێته ئه‌نجامی خه‌وه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی من زۆر جار كه خه‌وم لێكه‌وتووه به هیوای ئه‌وه خه‌وتووم كه ئه‌گه‌ر یه خه‌ویش بێ كوردستان ئازاد بوو بێ و یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مانمان هه‌بێ به‌ڵام دوێنێ شه‌و كه خه‌وم لێكه‌وت ناخۆشترین خه‌و بوو كه له هه‌موو ژیانم دا بینی بێتم له‌و خه‌وه‌مدا خاكی هه‌رێم به ته‌واوی كش و مات بوو خەڵک خه‌ریكی ژیان و گوزه‌رانی خۆی بوو له ناو شاره‌كان به‌ڵام هه‌ر له‌م لاو له‌و لا خەڵک ده‌یبیست كه سنوره‌كانی هه‌رێم ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر و زیاتر له لایه‌ن حكومه‌ته داگیر كه‌ره‌كانی تورك و فارسه‌وه ده‌به‌زێنرێت له ناوه‌ڕاستی خه‌وه‌كه‌م دا بوو له نێو بازاڕ بووم نزیكی قه‌ڵای هه‌ولێر گوێم له ده‌نگ و هاژه هاژی فڕۆكه بوو سه‌رم بۆ ئاسمان به‌رز كرده‌وه ته‌ماشام كرد بینیم فڕۆكه‌ی جه‌نگین دوای چه‌ند هاتن و چونێك به سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌ستیان كرد به موشه‌ك هاوێشتن ئاخخخخخ خوایه من بمرم و ئه‌و ڕۆژه نه‌بینم به چاوم یه‌كه‌مین موشه‌ك كه هاوێشتیان په‌رله‌مانی كوردستان بوو خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی زیاتر له چل ملیۆنی كورده سته‌م دیده‌كه‌م بوو! ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ئێمه‌ی كوردی پارچه‌كانی تری كوردستان زۆر زیاتر له كوردانی باشووری كوردستان دڵمان پێی خۆشه‌و ئومێدمان زیاتره پێی! ئه‌و په‌رله‌مانی ئێمه به چرای ڕوناك كه‌ره‌وه‌ی پارچه‌كانی تری نیشتمانی ده‌زانین، موشكه‌كانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی داگیر كه‌ران كه له‌و خه‌ونه‌م دا وام هه‌ست ده‌كرد دوو تاچوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی بن دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا یه‌ك موشه‌ك په‌رله‌مانی كوردستانیان له بن هێنا كه‌وتنه موشه‌ك باران كردنی جێگاكانی تر من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی كه دووهه‌مین موشه‌كی فڕۆكه‌كانی داگیر كه‌ران به‌ر سایلۆی هه‌ولێر كه‌وت ئه‌م خه‌وه تاڵه هێنده عه‌زیه‌تی دام كه به شێوه‌یه‌كی جیاواز له خه‌ون بینینه‌كانی ترم ڕای چڵه‌كاندم له خه‌و كه ڵه خه‌ویش ڕاپه‌ڕیم تا نزیكه‌ی پازده خولهك هه‌ستم ئه‌كرد سه‌رو دڵم ته‌واو گیراوه!
هیوا دارم ئه‌و خه‌وه هیچ كات نه‌بێ به‌ڕاستی به‌ڵام تۆ بڵێی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم تاكوو سه‌ر ئاوا بێده‌نگ بین له به‌رامبه‌ر هێرشی تورك بۆ سه‌ر قه‌ندیل و به‌زاندنی سنوره‌كانمان له لایه‌ن ئێران و بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر ڕاونانی هاونیشتمانه‌كانمان له لایه‌ن عه‌ره‌بی پێ په‌تیه‌وه
ئه‌م خه‌وه نه‌گریسه نه‌بێته راستی له ئه‌نجامی ئه‌م بێ ده‌نگییه!
پستهای قدیمی‌تر
صفحهٔ اصلی
اشتراک در:
پستها (Atom)